سوپای پاسداران بۆ ئەمریکا: لەماوەی چەند کاتژمێردا ناوە فڕۆکەهەڵگرەکانتان لێدەکەینە ژێردەریایی
"یەحیا ڕەحیم سەفەوی"، فەرماندەی پێشوی سوپای پاسداران وتوویەتی ئێران دەتوانێت لە ماوەی چەند کاتژمێردا ناوە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا لەناوببات و لێیان بکاتە ژێردەریایی.
ڕەحیم سەفەوی ئەو قسانەی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا لە وەڵامی جووڵە سەربازییەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کردووە.
زیادیشی کردووە: "مەزەندەدەکەین کە هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا لە ئامادەباشدان و ئێمەش نابێت دوژمن بە کەم بزانین."
پێشتر ئەمیرحسێن قازیزادە، جێگری سەرۆکی پەرلەمان وتبووی: "دەتوانین کەشتییە ژێردەریاییە ئەمریکییەکان بە تۆڕی ڕاوەماسی بگرین. بۆیە لەو بارەیەدا نیگەران نین."
لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاوکات بە نزیکبوونەوە لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی هەڕەشەی بەرپرسانی ئێڕانی و ئەمریکی لە یەکدی توندتر بووەتەوە لە جاران.
ڕەحیم سەفەوی لەو هەڤپەیڤینە تەلەڤیزیۆنییەدا وتووشیەتی کە "هیوادارین تا کۆتایی دەوڵەتی خراپەکاری ترامپ هیچ ڕوونەدات."
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
ثبت نظر