دوو هاوڵاتی لە کوردستان بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دژ بە نەریتی گشتی لە ئینستاگرامدا دەستبەسەرکران
سەۆکی پۆلیسی "فەتا"ی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند کە دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی نائەخلاقی" لە ئینستاگرامدا دەستبەسەرکراون.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕاگەیاندنی پۆلیسی فەتا، "مهدی دانش پوور" ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٣٩٩ ئەو هەواڵەی ڕاگەیاند و وتی هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاوڵاتییە بڵاوکردنەوەی فیلمی نائەخلاقی بووە لە ئینستاگرامدا.
دانش پوور جەختی کردووەتەوە کە کاردانەوەی جدی بەرامبەر بەو دوو هاوڵاتییە پیشان دەدەن و وتوویەتی: "بە چاودێریکردنی بەردەوامی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تێگەیشتین کە هەندێک فیلمی نائەخلاقی دەست بە دەست دەبەن، بەدوواداچوونمان بۆ کرد و توانیمان ئەو کەسانەی فیلمەکانیان بڵاوکردبووەوە بدۆزینەوە."
سەرۆکی پۆلیسی فەتای کوردستان وتووشیەتی کە ئەو هاوڵاتیانە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەردانی لاپەڕەکانیان ئەو فیلمانەیان بڵاوکردووەتەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەو دوو هاوڵاتییە نەزانراوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
ثبت نظر